|
*... بڵێی حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی بێ؟ ...* کارگه‌ره‌کان هه‌روا خه‌ریکی کار بوون. له دوێنییه‌وه ئه‌وه دووه‌مین جار بوو هه‌ڵیان ده‌وه‌شانده‌وه. سه‌ره‌ده‌ری لێده‌ر نه‌ده‌کرد. رۆژێک رووکێشیان لێده‌دا و چه‌ند رۆژ دوایه هه‌ڵیان ده‌وه‌شانده‌وه. بۆی حیساب نه‌ده‌کرا چه‌نده پووڵی لێخه‌رج ده‌بوو، پاڵی وه نه‌رده‌کانی سه‌ر باڵکۆنه‌که‌وه دابوو. باڵکۆنێکی دوو میتری له ته‌به‌قه‌ی دووهه‌م، ته‌نیا دڵخۆشییه‌که‌ی ئه‌و په‌نجا رۆژه‌ی بوو، یانی په‌نجا رۆژ بوو خۆی شاردبووه. حیساب له ده‌ستی چووبووه ده‌رێ. ژماره‌کان له پێش چاوی ده‌هاتن و ده‌رۆییشتن، هه‌ستی به داماوی کردبوو. ئه‌ویش دروست له په‌نجا رۆژ پێشتر. له ته‌مه‌نی چل و چوار ساڵ و ده مانگ و ده‌رۆژی بوو که به‌وه‌ی زانی بوو. کارگه‌ره‌کان دروست له چه‌ند قه‌ده‌می ئه‌وی، خه‌ریکی کار بوون. ده‌یزانی که تازه‌ه ناتوانێ هه‌تا بیر له کارگه‌ریش بکاته‌وه. حیساب له ده‌ستی چووبووه ده‌رێ، زۆربه‌ی رووکێ‌شی دووهه‌میان لێدابوو، هه‌ستا بووه سه‌ر پێ. هه‌تا ئه‌و رۆ بیریشی لێنه‌کردبووه، شۆفیری جه‌ره‌سه‌قیل یان سه‌ر کارگه‌رێک. سه‌ری راده‌وه‌شێنێ، بیری ئاڵۆزه، ناتوانێ ئارام بێ، ده‌یهه‌وێ هه‌رایان لێ‌بکا، به‌ڵام نا په‌شیمان ده‌بێته‌وه سێ شه‌قاو ده‌چێته پێشه‌وه، بیری لێده‌کاته‌وه، له‌مێژ بوو پیاسه‌ی نه‌کرد بوو، به‌ڵام نا دێته‌وه بیری سێ شه‌و پێشتر پیاسه‌ی کردبوو. زۆرتری رێگای سه‌ری چوارراکه‌ی تێپه‌ڕ کردبوو. حیساب هێشتا له ده‌ستی دابوو، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌یتوانی پیاسه بکات. ئه‌ویش دروست له‌سه‌ری چوارراکه، ژنه‌که‌شی ده‌گه‌ڵی بوو. باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، ده‌یتوانی هه‌وای سه‌ری چوارراکه هه‌ڵمژێ، چه‌ن شه‌قاوی چوارراکای مابووه که دروست له ته‌نیشت زێرینگه‌رێکه پێی گوتبوو: بڵێی حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی بێ؟ ئیدی نه‌یده‌توانی هه‌وای سه‌ری چوارراکه هه‌ڵمژێ. له ته‌نیشتی راکشابوو به‌ڵام دروست چه‌ن ده‌قه پێشتر پێی گوتبوو: بڵێی حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی بێ؟ یانی خه‌ون ببوو. باوڕی نه‌ده‌کرد. ده‌نگی جه‌ره‌سه‌قیله‌که بیری ئالۆزتر ده‌کرد. ده‌یهه‌ویست ده‌گه‌ڵیان دانیشێ. داده‌نیشێته‌وه. بیری له‌وه‌ش نه‌کردبۆوه که نه‌یده‌توانی بڕواته‌ده‌رێ. داده‌نیشێته‌وه. خۆی شاردبۆوه.حیساب له‌ده‌ستی چووبۆ ده‌رێ. به‌ڵکوو به‌وانیش قه‌رزداربێ. هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ. داده‌نیشێته‌وه. ده‌یزانی پووڵی هیچ کارگه‌رێک واتا هیچ سه‌رکارگه‌رێکیشی نه‌خواردبوو. ئه‌وه‌ی زۆر به‌باشی له بیر بوو. کارگه‌ره‌کان ده‌ستیان کێشاوه‌ته‌وه. هه‌وا به‌ته‌واوی گه‌رم بۆ. په‌نجه‌ره‌ی باڵکۆنه‌که‌ی هه‌روا ئاوه‌ڵه کردۆ. ژنه‌که‌ی چه‌ند جاران پێی گووتبوو: بۆ له‌وێ واوه نایه‌ی. به‌ڵام ئه‌و جووڵه‌ی نه‌کردبوو. پێی ده‌ڵێ: ده‌متوانی شۆفیری جه‌ره‌سه‌قیل یا سه‌رکارگه‌رێک یا هه‌تا کارگه‌رێکی ساده‌ش بم. ئه‌وده‌ڵێ: ئه‌لحانیش ده‌توانی بیری لێبکه‌یه‌وه. بیر له‌کێها‌یان بکه‌مه‌وه؟ ده‌توانی بیر له هه‌ر دووکیان بکه‌یه‌وه به‌ڵام ده‌تتوانی ببای به‌کارگه‌ریکی تێگه‌ییشتوو. ئه‌وت حه‌تم هه‌بێ. هه‌ستابۆ سه‌رپێ. بیری ئاڵۆز ببوو. گه‌ڕابۆوه سه‌ر باڵکۆنه‌که دوومیترێکه‌ی ته‌به‌قه‌ی دووم. هه‌وا به‌ته‌واوی گه‌رم ببوو. کارگه‌ره‌کان هه‌روا ده‌ستیان کێشابۆوه. گه‌ڕابۆوه هاڵه‌که. هه‌رای ده‌کا. ده‌نگی نایه. دیسان هه‌رای ده‌کاته‌وه. له‌وی نه‌مابوو. ده‌نگی نه‌ده‌هات. نیگه‌ران نابێ. نازانێ بۆ چی. گه‌ڕابۆوه سه‌ر باڵکۆنه‌که‌ی ته‌به‌قه‌ی دووم. ده‌ستیان به‌کار کردبۆوه. بیری لێده‌کاته‌وه. قسه‌که‌ی هه‌روا ئازاری ده‌دا. نه‌یده‌توانی ئارام بێ. ده‌بایه پێی گووتباوه. یانی دیاربوو به‌تانه پێی گووتبوو. هه‌ستابۆ سه‌رپێ. ده‌نگی جه‌ره‌سه‌قیله‌که بیری ئاڵۆزتر ده‌کرد. داده‌نیشێته‌وه. ده‌بایه زۆرتر بیری لێکردباوه. کێهایان زۆرتر ئازاری ده‌دا،قسه‌که‌ی ئه‌ورۆ یان قسه‌که‌ی ئه‌و شه‌وی که پێی گووتبوو: بڵێی حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی بێ؟. بیری هه‌ر له سه‌ر ئه‌و شه‌وی بوو. نازانێ بۆچی به‌ڵام هۆشی هه‌ر له‌سه‌ر قسه‌که‌ی ئه‌وشه‌وییه. ده‌یانزانی دره‌نگ یا زوو ده‌گه‌نه سه‌ری. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌رگای سه‌ربانه‌که‌ی بۆ ئاوه‌ڵه کردبوو. جیرانه‌کان و ته‌نانه‌ت هاوسه‌ریشی چه‌ند جاران پێیان گووتبوو که ئه‌و په‌نای ده‌دا. یانی پێیان گووتبوو:کاری ئه‌وه‌یه. هه‌روا بیر له قسه‌که‌ی هاوسه‌ری ده‌کاته‌وه. ئاڵۆزێکی زۆری به رووخساری هاوسه‌رییه‌وه دیبوو درووست له‌و کاته‌یدا که پێی گووتبوو: بڵێی حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی بێ؟ هه‌روا بیر له قسه‌که‌ی ده‌کاته‌وه. هه‌ستابۆ سه‌رپێ. یانی تازه زانی بووی که نیگه‌رانییه‌که‌ی له‌به‌ر ج بوو. بیری لێده‌کاته‌وه، درووست سه‌ری چوارڕاکه، پێی گووتبوو: که سێحابخانۆکه بیوه‌ژنه. نه‌یده‌توانی ئارم بێ. قه‌ده‌می لێده‌دا.گارگه‌ره‌کان هه‌روا خه‌ریکی کارن. باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد، نیگه‌رانی ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ببێ به‌ڵام به‌تێڕادیی به‌وه گه‌ییشتبوو. درووست له ته‌مه‌نی چل و چوار ساڵی و ده‌مانگی و ده رۆژی‌دا هه‌ستی به داماوی ده‌کرد. زۆرتر چووبۆوه ده‌فکره‌وه. جیرانه‌کان زۆربه‌یان سه‌ریان وه‌ده‌ر نابوو. ده‌نگی زیقه‌یه‌ک هاتبوو. گوێی لێنه‌ببوو. قسه‌که‌ی هاوسه‌ری هه‌روا ئازاری ده‌دا. به‌وه‌شی زانی بوو که ناتوانێ لێی قه‌ڵس بێ. نازانێ له به‌ر چی به‌ڵام نه‌یده‌توانی دڵی لێبێشێ. ده‌نگه ده‌نگه‌که ده‌هاتوو به‌رزتر ده‌بوو. کارگه‌رکانیش ده‌ستیان کێشابۆوه. ئه‌ویش هاتبوو سه‌ر باڵکۆنه دوومیترێکه‌ی ته‌به‌قه‌ی دووم. زۆربه‌ی رووکێ‌شی دوومیان لێدابوو. رووداوه‌که ده‌هات بۆ زۆر که‌سان شیرین ده‌بوو ته‌نانه‌ت بۆ هاوسه‌ریشی. ژن و کوڕه منداڵکاره‌که هاتبوونه روبه‌ڕووی ماڵه‌که‌ی ته‌نیشتیان. ماتۆڕه‌که‌ی به‌ر ده‌رگاکه‌یان ده‌پشکنێوه.چه‌ند قه‌ده‌می دیکه‌ش چووبۆوه پێشه‌وه. درووست له‌و کاته‌یدا کوڕه‌منداڵکاره‌که سجیلێکی له ماتۆڕه‌که ده‌ردێنێ، رووی له ژنه‌که کردۆ و پێی ده‌ڵێ که ئه‌و له‌و ماڵه‌ی دایه. هه‌ر دووکیان باوه‌ڕیان کردبوو که په‌نای دابوو .ئه‌وان رۆیشتبوون به‌ڵام ئه‌و هه‌روا له ته‌نیشتی، درووست له‌سه‌ر باڵکۆنه دوومیترێکه راوه‌ستاوه. ده‌یهه‌وێ پێی بڵێ به‌ڵام په‌شیمان ده‌بێته‌وه. دیسان ده‌یگێڕێته‌وه، به‌ڵام نا ده‌یهێڵێ یانی پێی ده‌ڵێ: دیسان پیاوێکی دیکه‌شی په‌ناداوه،ئێستاکه بۆت ده‌رکه‌وت؟ سێ شه‌قاو گه‌ڕابۆوه دوایه. ده‌یهه‌وێ بڕواته‌وه ژوورێ. بانگی ده‌کا و پێی ده‌ڵێ: له چی نیگه‌رانی؟ ده‌رکه‌ی باڵکۆنه‌که‌ی کردبۆوه. شه‌قاوێک هاتبۆوه پێشێ. پێی ده‌ڵێ: بۆ تۆ نیگه‌رانم، باوه‌ڕکه.هه‌ر ئه‌ونده. وڵات ئارام ببۆوه. رووکێ‌شی دوومیان به ته‌واوی لێدابوو. بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که ئه‌وان توانیبوویان رۆژه‌کارێکیان هه‌بێ. بیری له‌وه‌ش ده‌کرده‌وه که توانیبووی دڵنیا بێ که حه‌شارگه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بێ. سێ شه‌قاو هاتبۆوه نێوه‌راستی هاڵه‌که. ده‌رکه‌ی باڵکۆنه‌که‌ی ئاوه‌ڵه کردبوو. بانگی ده‌کا. وه‌ڵامی ناداته‌وه. شه‌قاوێک ده‌گه‌ڕێته‌وه دوایه. دیسان بانگی ده‌کا.وه‌ڵام ناداته‌وه. ئه‌وجار نیگه‌ران ده‌بێ. نازانێ بۆ چی؟ ده‌رکه‌ی باڵکۆنه‌که‌ی به‌ته‌واوی پێوه‌ده‌دا.
سه‌رم سوور ماوه. دیسان پێشنیاری قومارم پێده‌دا. باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد. چه‌ند پلیکانی مابوو بگاته خوارێ ته‌خته شه‌تره‌نجه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو شه‌و له نیوه گوزه‌رابوو.دیار بوو له ته‌نیایی بێزار ببوو هه‌ر بۆیه‌ش دوای چه‌ند ساڵێک که به‌سه‌ر رووداوه‌که‌دا گوزه‌رابوو دیسان پێشنیارم پێده‌داته‌وه . دروست سێ قه‌ده‌م ده‌کشێمه‌وه لای ڕاست . له‌په‌نا په‌نجه‌ره‌که پاڵ ده‌ده‌مه‌وه . باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد به‌ڵام ته‌نیایی زۆر جاران زۆر کارمان پێده‌کا ئه‌وه‌شم زۆر باش ده‌زانی . دوای رووداوه‌که‌ی ئه‌و ده‌ورانی ئه‌وه ئه‌وه‌ڵین جار بوو که داوای قومارم لێده‌کا . یه‌ک برا، دایکم هه‌میشه ده‌یکوت هه‌بوونی برایه‌ک غه‌نیمه‌ته. هاوکایه‌یه‌ک. ئه‌ویش دروست له خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که دانیشتووه، ته‌خته شه‌تره‌نجه‌که‌ی به حه‌وسه‌له ده‌چنێ، گۆڕانکاری، له دوای رووداوه‌که له شێوازی پێشنیاره‌که‌ی بگره هه‌تا ده‌گاته شێوازی قومارکردنه‌که‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ر داهاتبوو. نه‌مده‌ویست قوماری ده‌گه‌ڵ بکه‌مه‌وه. ده‌مزانی توانای قه‌بووڵکردنی دۆڕاندنی نه‌بوو دروست وه‌ک رۆژی رووداوه‌که، مۆره‌کانی هه‌موو چنی بوو. داده‌نیشمه‌وه خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که، دروست رووبه‌ڕووی ، چه‌ن بست مه‌ودا، مۆره‌سپییه‌کانی بۆ خۆی داناوه. هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ره‌که‌تی ئه‌وه‌ڵ بۆ خۆی ده‌ڕۆیشت، زه‌مان گۆڕابوو هه‌ردووکمان ده‌مانزانی، گه‌وره ببوین هه‌ر بۆیه‌ش چوارچاوی ئاگای له قوماره‌که بوو دایکم ده‌یکوت هه‌بوونی برایه‌ک غه‌نیمه‌ته دروست بۆ ئه‌و کاتانه‌ی به‌شه ماڵ دابه‌ش ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر برایه‌کت هه‌بێ ئیدی که‌س غیره‌تی نابێ داوای به‌شه ماڵت لێ‌بکا، وه‌ک پوور و مام و ئه‌و خزمه پڵاوخۆرانه، تێنه‌ده‌گه‌ییشتم ئه‌من و ئه‌و ته‌نیا ڕۆژگارێکی هاوکایه بووین. پێی ده‌ڵێم دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه چۆن بیرت له قوماری سه‌ر له نوێ کرده‌وه؟! ده‌زانم بیر له رووداوه‌که‌ی ئه‌و ساڵی ده‌کاته‌وه رووداوه‌که‌ی هه‌وه‌ڵ ڕۆژی پاییز، قومارێکی منداڵانه و دوو که‌سی، رۆڵێک ئیمپراتوور و رۆڵێکیش سه‌رباز، هه‌مووی دوو رۆڵ بوو، هه‌میشه ئه‌و ئیمپراتوور و ئه‌منیش سه‌رباز، به‌ڵام نا دروست هه‌ر ئه‌و رۆژی ئیدی وه‌ڕه‌ز ببووم. قه‌بووڵم نه‌ده‌کرد هه‌میشه یه‌ک سه‌رباز، سه‌رباز... ده‌بوایه ئه‌من ئیمپراتوور و ئه‌ویش سه‌رباز ، ده‌نا قومار بێ قومار، هه‌مووی هه‌ر ئه‌وه بوو، به‌ڵام نه‌یده‌سه‌لماند. پێم ده‌ڵێ : هه‌لومه‌رج گۆڕاوه، که‌لله‌شه‌ق بووم، ئه‌تۆش هه‌روا بووی، هه‌ر دووکمان که‌لله‌شه‌ق . ده‌ستم له‌سه‌ر ئه‌سپه‌که داناوه. ده‌مهه‌وێ سه‌ربازێکی لێبخۆم به‌ڵام نا په‌شیمان ده‌بمه‌وه پێی ده‌ڵێم : به‌ڵام ئه‌من هه‌میشه سه‌رباز بووم ، ئه‌تۆش ئیمپراتوور. که‌واته ئه‌تۆ که‌لله‌شه‌ق بووی نه‌وه‌کوو من. هه‌روا ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ربازه‌که‌ی داناوه دێته پێشێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه. بیست ده‌قه بۆ سێی دوانیوه‌رۆ قوماره‌که‌مان ده‌ست پێ‌کردبوو، فه‌زاکه‌ی حازر ده‌که‌ین. چه‌ند قه‌ده‌م ئه‌و به‌رتر دایکم راکشاوه،سه‌نده‌ڵێکانمان له نێوه‌راستی هاڵه‌که داناوه، سه‌رخۆش بووم که توانی بووم رۆڵی ئیمپراتووری لێبستێنم. کڵاوه‌که‌م ده‌داتێ. بۆ سه‌رم گه‌وره‌یه به‌ڵام جێبه‌جێی ده‌که‌م نامهه‌وێ له ده‌ستی بده‌م. نایسه‌لمێنێ. ئه‌و سه‌ربازه. سه‌ربازێکی ساده. -هه‌ر قومار بوو،قومار،بۆ نه‌تده‌سه‌لماند؟! مه‌گه‌ر چ ده‌قه‌وما، ها؟ سیغاره‌که‌ی داگیرساندووه. دروست چه‌ند ده‌قه پێشتر دوکه‌ڵه‌که‌ی ده‌رناداته‌وه. زۆرتری حه‌ره‌که‌ته‌کان رۆیشتبووین. بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک هه‌ر به قه‌لعه‌کانمان کایه ده‌که‌ین.دیاره ترساوه. هه‌ر به سه‌ربازه‌کانی دڵخۆشه.دیاره ترساوه. سه‌ربازه‌کانی پێش پاشا و وه‌زیرکه‌ی ته‌کان نه‌ده‌دا. دورست وه‌ک رۆژی روداوه‌که. ته‌نیا بیر له رۆڵی یه‌ک سه‌رباز ده‌کاته‌وه.هه‌میشه له دۆڕان ده‌ترسا. قووماره‌که وانه‌بوو. نه‌ده‌بوایه وای لێهاتبا. قه‌ڵس ببوو.سه‌ربازێکی یاغی که به که‌س رانه‌ده‌وستا.چاوی له‌سه‌ر سه‌فحه شه‌تره‌نجه هه‌ڵنه‌ده‌گرت. سه‌ربازی نه‌مابوو. ته‌نیا به دوو قه‌لعه‌که‌ی و پاشاکه‌ی کایه ده‌کرد. گیری کردبوو. قوومار بوو. هه‌ر ئه‌وه به‌ڵام نه‌یده‌سه‌لماند. هه‌ربۆیه‌ش لێمان ببوو به شه‌ڕ. شه‌ڕی ئیمپڕاتوور و سه‌رباز. قه‌بوولم نه‌ده‌کرد به سه‌ربازێکی بدۆڕێنم.ئه‌ویش نه‌یده‌توانی تازه وه‌ک سه‌ربازێک رۆڵ بگێرێ. هه‌مووی هه‌ر ئه‌وه بوو.ماندووی کردوومه. ته‌نیا چه‌ند حه‌ره‌که‌تان دووپات ده‌کاته‌وه. دیسان دۆڕاندوویه‌تی به‌ڵام نایسه‌لمێنێ. هیچ کات له قووماری یه‌کتر حاڵی نه‌ده‌بووین. له‌یه‌ک ڕه‌گه‌زیش نه‌بووین. قووماره‌که به پێنج ده‌قه ته‌واو ببوو. دایکیشم هاتبۆ نێو قووماره‌که‌مان.نه‌یده‌توانی بێلایه‌ن بێ و نه‌شی ده‌توانی له قووماره‌که‌مان حاڵی بێ، به‌ڵام هاتبۆ نێو قووماره‌که.ده‌با رۆڵێکی گێرا بایه.هه‌روا له قووماره‌که تێناگا هه‌ر بۆیه‌ش قووماره‌که‌ی ته‌واو ده‌کا. شه‌و له نیوه‌ی زیاتری تێپه‌ڕیوه.هه‌ر وا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه.ده‌یدۆڕێنێ، دره‌نگ یا زوو. قووماره‌کانمان جیاواز ببوون، هه‌تا که‌لووپه‌له‌کانیشمان. تازه له قووماری یه‌کتر حاڵی نه‌ده‌بووین. کیش ڕێگای نه‌ماوه. ته‌خته‌که‌ی داده‌نێته‌وه. مۆره‌کان ده‌چنێته‌وه، درووست وه‌ک هه‌وه‌ڵێ. مۆره سپێکان به خۆیه‌تی هه‌ر بۆ‌یش حه‌ره‌که‌تی ئه‌وه‌ڵ بۆخۆی ده‌ڕوا.
|